لەبری مووچە تاڵیبان گەنم بە فەرمانبەران دەدات

K24 - ههولێر:
حكومهتی تاڵیبان رایگەیاند، دەستیان کردووە بە پەرەپێدانی بەرنامەیەک بۆ دابەشکردنی خۆراک و گەنم، بەرامبەر کارکردن بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵ لە حكومهتهكهی تاڵیبان، ئاشكرایانكرد، ئهو گهنمهی لەلایەن هیندستانەوە بەخشراوەتە حکومەتی پیشووی ئەفغانستان، ئەوان بەکاریدەهێنن لە جیاتی پێدانی مووچەی 40 هەزار فەرمانبەر، بەو پێیەش 10 کیلۆگرام بەرامبەر پێنج کاتژمێر کارکردن بە فەرمانبەران دەدەن.
فازڵ باری، یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵ بۆ کاروباری ئیداری و دارایی روونیكردهوه، سەرەتا ئەم بەرنامەیە لە کابول جێبەجێ دەکەن و پاشانیش لە سەرتاسەری ئەفغانستان.
گوتیشی: بە گوێرەی تواناکانمان ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی گەلەکەمان، بۆیە 8 تۆن گهنمی دیکەمان لە پاکستان کڕیوە و بەڵێنیش دراوە لەلایەن پاکستان 37 تۆن گهنمی دیكهش بنێرێت، لەگەڵ هیندستانیش لەسەر 55 تۆن گەنم رێککەوتوون.
تاڵیبان جەختیش دەکاتەوە، پلانیان داڕشتووە بۆ فراوانکردنی بهخشینی خۆراك بەرامبەر کارکردن.