بایرن میونشن به گرێبه‌ستێكی گه‌وره كومانی له یانه‌كه‌ی هێشته‌وه
كینگسلی كۆمانی فه‌ره‌نسی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2027 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا نوێكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12 جه‌نیوه‌ری 2021، بایرن میونشن له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند گرێبه‌سته‌كه‌ی كینگسلی كۆمانی یاریزانی یانه‌كه‌یان تا ساڵی 2027 نوێكرده‌وه.
ئه‌گه‌رچی بایرن میونشن ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا كومان ساڵانه 15 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو مووچه وه‌رده‌گرێت و له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ناسناوێكیش پاداشتی پێده‌درێت،
كینگسلی كومان ساڵی 2017 به بیست و یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له یۆڤێنتۆسه‌وه په‌یوه‌ندی به بایرن میونشه‌وه كرد و له كۆی 217 یاریی چل و شه‌ش گۆڵ و په‌نجا و دوو ئه‌سیستی هه‌یه.