تارق حه‌رب: ته‌نیا به‌ڕێز بارزانی ده‌سه‌ڵاتی كاندیدكردن و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زای یاسایی به‌ناوبانگی عێراق، تارق حه‌رب، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌ی ئاسمانی رایگه‌یاند، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی هه‌ر كه‌سێك كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پشتیوانی حه‌لبووسی و سه‌درییه‌كانی ده‌بێت و بوار بۆ ناوی دووباره نه‌ماوه‌ته‌وه.
له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، تارق حه‌رب، كه پسپۆڕی یاسای ده‌ستوورییه له عێراق گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا هیچ كه‌سێكی له مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان نه‌كردووه. ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا یان سبه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌سێك كاندید بكات.

گوتیشی: كاندیدی سه‌رۆك كۆمار په‌سند ناكرێت، ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی و كاندیدكردنی له لایه‌ن به‌ڕێز بارزانییه‌وه نه‌بێت. هه‌ر كاندیدێكی دیكه هه‌بێت نه سه‌درییه‌كان و نه حه‌لبووسی په‌سندی ناكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆك بارزانی كاندیدی ده‌كات و پشتیوانی ده‌بێت، نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵكو پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌گه‌ڕ ده‌خاته‌وه.
له باره‌ی ناوی دووباره‌شه‌وه، گوتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی دووباره نابێت، مه‌گه‌ر به‌ڕێز بارزانی بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بڕیار بدات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆك كۆمار، سه‌در و حه‌لبووسی ده‌نگی پێده‌ده‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن خودی به‌ڕێز بارزانییه‌وه كاندید ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی كاندیدی ده‌كات، سه‌در و حه‌لبووسی پشتیوانی ده‌كه‌ن.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ی كرته لێره بكه