بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كان.. هه‌رێم پێشوازی له‌ بڕیارێكی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

چاوه‌ڕێی په‌رله‌مان ده‌كرێت
هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌كاتی راهێنانی پێشمه‌رگه‌دا
هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌كاتی راهێنانی پێشمه‌رگه‌دا

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژ كرده‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا، پێشوازی و ستایشی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا و هیوادارم پەرلەمانیش پەسندی بكات".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "داعش بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هێشتا هەڕەشەیە و هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ رووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر پێویستە".