بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا، عێراق چەند بڕیارێکی نوێ دەدات

زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
نەخۆشخانەیەکی کەربەلا - ئەرشیف
نەخۆشخانەیەکی کەربەلا - ئەرشیف

 K24 - هەولێر

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق 9 بڕیاری دیکەی بۆ خۆپاڕێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.

بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کۆبووەوە و 9 بڕیاری دیکەی بۆ خۆپاڕێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد، گرینگترینییان، دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانە، لە قەروێڵە و دەرمان و ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان، ڤاکسینکردنی هاووڵاتیان و هەموو ئەوانەی دێنە ناو عێراقەوە، پشکنینی بەردەوامی خەڵک، پابەندکردنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی حکومەت بە دەرهێنانی کارتی ڤاکسینکردن.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.