فیلانی باس له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نامه‌یه ده‌كات كه مۆرینهۆ بۆی ناردووه
مه‌روان فیلانی، یاریزانی به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مۆرینهۆی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه نامه‌یه‌كی بۆ ناردووه و هیوای به‌ختێكی باشیشی له یۆرۆی 2016 بۆ خواستووه.
مه‌روان فیلانی له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: مۆرینهۆ نامه‌یه‌كی بۆ ناردووم و هیوای ئه‌وه‌شی بۆ خواستووم كه له یۆرۆی 2016 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م.
له ماوه‌كانی رابردوو، میدیاكانی به‌ریتانیا، به‌گه‌رمی باسی ئه‌م یاریزانانه‌یان ده‌كرد كه بۆ وه‌رزی داهاتوو له پلانی مۆرینهۆدا نابن، یه‌كێك له‌وانه مه‌روانی فیلانی ته‌مه‌ن 28 ساڵان بوو، به‌ڵام ئه‌م نه‌مایه دڵنیایی به مانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌دات.