نوێترین زانیاری لەبارەی رەوشی هەولێر

پێشبینی دەکرێت سبەینێ بارانی بەلێزمە بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت
دیمه‌نێكی لافاوه‌كه‌
دیمه‌نێكی لافاوه‌كه‌

K24 - هەولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری، لافاو دروست بوو.

نوێترین زانیاریەکان لەبارەی رەوشی پارێزگای هەولێر:

- تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی سەلاحەدین دواخران

- کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ 20 ملیمەتر باران باریووە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەری باران بارینی بەلێزمە هەیە.

- بەهۆی لافاوەوە شەقامی تەیراوا و شەقامی 120 مەتری نزیکی فڕۆکەخانە داخراون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەکار کەوتوون و لە سەقامی 60 مەتری و شەقامی 40 مەتری ئاستەنگی دروست بووە.

- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بارانبارین ئەمڕۆ دوام نابێت و تاقیکردنەوەکان دوا دەخرێن.

- بەهۆی لافاو شەقامی پیرمام – هەولێر داخرا

- رەوشی هەولێر بەرەو ئاساییبوونەوەیە