هاووڵاتیان ده‌گوزارێنه‌وه هۆتێله‌كان

K24 - هەولێر:
به‌هۆی بارانبارینی به خوڕ و دروستبوونی لافاو له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری دووباره دروستبوونه‌وه‌ی لافاو، ژماره‌یه‌ك هۆتێل و مۆتێل بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین كران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و پاراستنی هاووڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای ئه‌و شاره ژماره‌یه‌ك هۆتێل و مۆتێلی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه دابینكرد كه مه‌ترسی دووباره لافاویان له‌سه‌ر هه‌یه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری، لافاو دروست بوو و به‌هۆیه‌وه ده‌وام له قوتابخانه‌كان راگیرا‌و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆلێژه‌كانی سه‌ر به زانكۆی سه‌لاحه‌دینیش دواخرا.