دووەم گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک دەستگیرکرا

پێشتر هاوبەشێکی لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە
دووەم گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک
دووەم گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک

K24 - هەولێر:

پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، دووەم گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شارەکە، دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک لە راگەیەندراوێکیدا گوتی: "بە هەماهەنگی  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆر، لە بۆسەیەکدا دووەم گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هاوبەشێکی ئەو تاوانبارە پێشتر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەدا کوژراوە، ئەو کەسە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا لە بەندینخانەیە.

تاوانبارەکە
تاوانبارەکە

H.H