پەروەردەی هەولێر لەبارەی تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ چەند بڕیارێک دەدات

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەبارەی تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ چەند بڕیارێکیدا و رایگەیاند: ئەوانەی تاقیکردنەوەی ئەمرۆیان ئەنجامداوە، بۆیان هەژماردەکرێت.
دەقی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر:.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، لەبەر ئەوەی پێشبینی لافاو نەدەکرا چری باران لە کاتژمێر ٧:١٥ تا ٧:٤٥ خولەک زۆر زیاری کرد ، بۆیە بە ناچاری بەر لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەی ئەمڕۆمان دواخست و کرا بە پشوو لە قوتابخانەکان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان، بەڵام هەندێک قوتابخانە درەنگ ئەو ئاگادارکردنەوەیان پێ گەیشتووە بۆیە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خووارەوە بکەن:
1- لەهەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرابێت ئەوا ئاساییە و هەژمار بکرێت و ئەگەر هەر قوتابیەک لەم قوتابخانانە نەیتوانیووە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات ئەو بەپێی ڕێنمایی ئەزموونەکان لە حەفتەی یەکەمی وەرزی دووەم تاقیکردنەوەی پێی بکەنەوە.
2- ئەو قوتابخانانەی ئەمرۆ تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە ئەوا تاقیکردنەوەی ئەمرۆ دەبێتە شەممە و خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕۆژێک دەچێتە دواوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
3- چەند قوتابخانەیەک لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ئاو چۆتە ناو قوتابخانەکانەوە و رحلە و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان تەڕ بوون و زیانیان هەبووە ، داواکارین بە زوترین کات لە رێگای پەروەردەکانەوە ناوی قوتابخانەکان و جۆری زیانەکەمان بۆ بنێرن.