کەشناسی هۆشداری دەدات

"لێزمە باران بەردەوام دەبێت"
دیمەنێکی ئەمڕۆی بەرزبووەنەوەی ئاو لە رێگای بەحرکە - هەولێر
دیمەنێکی ئەمڕۆی بەرزبووەنەوەی ئاو لە رێگای بەحرکە - هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات، کە ئەم شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا لێزمە باران دەبێ و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو هەیە.

کەشناسی لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەداوە: "دوای زیادبوونی کاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە، بارانبارین بەردەوامی دەبێت و لێزمە بارانیش بەردەوامی دەبێ لە زۆربەی ناوچەکان".

ئەوەشخراوەتەڕوو: له‌ هەندێک کاتدا بەهۆی لێزمە بارانی بەردەوام مەترسی بەرزبوونەوەی ئاو لە ئارادایە".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.