لە سلێمانی.. باندێكى فێڵكردن ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر:
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركرد كه پاره‌یان له‌هاوڵاتیان كۆكردبوه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان له بوونى رووداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاى دوكان - رانیه ئاگاداركراوە، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبوشى ژماره نه‌ینه‌وا به ته‌واوه‌تى سوتاوه و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى رووداوه‌كه به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م - أ ، ع ، م - ح ، م ، م ) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عیراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان له رێبوارانى ئه‌و شه‌قامه بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله سوتاوه‌كه كۆكردۆته‌وه .
بەھۆی گومانیان لە رووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكردوو زانرا كه خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى 1992) دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه و پێشمه‌رگه نییه و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌م كاره‌ى كردووه‌و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه هاوبەشی تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان كڕیویانه و خۆیان سوتاندویانه .
جێى ئاماژه‌یه ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان لە به‌حركه و سه‌نگه‌سه‌ر و چه‌ند پارێزگایه‌كى تر ئه‌نجامداوه، له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا.
H.H