وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: هێڵی نۆرد ستریم دوو تێکەڵی ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا مەکەن

"ناکرێت پڕۆژەی هێڵی نۆرد ستریم دوو بۆ هاوردەکردنی گازی رووسیا تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا بکرێت"
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا

K24 - هەولێر:

کریستین لامبرەخت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هۆشداری لە تێکەڵکردنی بابەتی هێڵی بۆری نۆرد ستریم دوو لەگەڵ ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا دەدات.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە نوێترین لێدوانی ئاماژەی بەوەدا، پێویست ناکات بابەتی نۆرد ستریم دوو تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا بکرێت.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئاماژە بەوەدەدات، پێویستە کار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بکرێت، ئەوە تەنیا بژاردەیە کە ئێستا لە بەردەستیان دایە، بەڵام ناکرێت پڕۆژەی هێڵی نۆرد ستریم دوو بۆ هاوردەکردنی گازی رووسیا تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا بکرێت.