ته‌قه له‌ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كرا
K24 - هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستڕێژی گوولـله له ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كرێت، هیچ زیانی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، ته‌قه له‌ماڵی راید ئیحسان، پێشمه‌رگه له فه‌وجی دووی لیوای یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا، زیانی گیانی و ماددی لێنه‌وتووته‌وه.
راید ئیحسان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ماتۆڕسكیلێك دوو سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، ته‌قه‌ی له ماڵی من كرد و رایانكرد".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، فیشه‌كه‌كان به دار و دیواری خانووه‌كه كه‌وتوون، داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كه‌م سه‌ر و ماڵی خه‌ڵك بپارێزن.