وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

كێرڤی تووشبوونى رۆژانه‌ سنووری 850 حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، یه‌ك تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و 851 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 5142 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، چاكبوونه‌وه‌ی 105 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (687)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 687ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 687ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B