ڤیان سه‌بری وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، ره‌تیكرده‌وه، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای لێبوردنی كردبێت و رایگه‌یاند، پێشنیاز كراوه پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ پارتی هه‌ریه‌ك له ڤیان سه‌بری وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ناساند و ڤیان ده‌خیلیش، وه‌ك وته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه ده‌ستنیشان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ڤیان سه‌بری داوای لێبوردنی كردبێت. له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ڤیان سه‌بری دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌و پێشنیازی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ی قبووڵ كردووه.
هاوكات ڤیان ده‌خیل وه‌ك گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردیی له ئاستی عێراقدا سه‌رۆك و گوته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌ی له یه‌ك كاتدا ئافره‌ت بن.