سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر دادگا ئه‌و بڕیاره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان دابێت، ئه‌وا یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، سه‌در نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ راگرتنی كاری (ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌بێ هیچ فشارێكی ئێره و ئه‌وێ ده‌ركرابێت، ئه‌وا یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان و په‌نا نه‌بردن بۆ توندوتیژی له پێكهێنانی (حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی)".
سه‌در جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه هیوامان به ئۆپۆزسیۆن وایه، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بكات و واده ده‌ستوورییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت، له‌وه‌ش زیاتر ره‌چاوی خواسته‌كانی گه‌ل و داواكارییه‌كانی بۆ هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكومه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركه ئه‌منی، ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی هه‌ڵسێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بكات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو ئامانجی سیاسی كۆسپ و له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌می".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل به‌رزتر و به نرختره له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و مه‌زهه‌بی و سیاسی.
سه‌در نووسیویه‌تی: "ئۆپۆزسیۆنبوون و ئینتیما به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو رزگاركردنی عێراق له داگیركاری، ئاساییكردنه‌وه (مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی پهیوهندییكانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل) و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و پاشكۆیه‌تی".
بۆیه داوا ده‌كه‌ین، ئێوه ببنه ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانی، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین به ئیتێكی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
H.B