عيزه‌ت سابير باس له وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زيرى سامانه سرووشتييه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لە بارەی تۆمارکردنی سکاڵاکەی وەزارەتی سامانە سروشتیيەکانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر سێ ئەندامى پەرلەمانی کوردستان، عیزەت سابیر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی سەوز تایبەت بە کوردستان 24 رايگەیاند، ویستمان متمانە لە وەزیری سامانە سروشتیەکان وەرگرینەوە لە پەرلەمان، بەڵام حزبێک لەپشتی وەزیری سامانە سروشتییەکانەوە وەستاوە.
ئەندام پەرلەمانەکەی یەکێتی ناڕاستەوخۆ دەستی تۆمەتی بۆ پارتی راکێشا بەوەی لەپشت تۆمارکردنی سکاڵاکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە.
پێشتر وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتييه‌كان رايگه‌ياندبوو، سكاڵاى ياسايى له دژى 3 په‌رله‌مانتار تۆمار ده‌كات.
تۆماركردنى ئه‌و سكاڵايه له كاتێكدايه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه پارێزبه‌ندى ياساييان هه‌يه و تا په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه و پارێزبه‌ندييان له‌سه‌ر لانه‌برێت، دادگا ناتوانێت ناچاريان بكات له‌به‌رده‌ميدا بۆ يه‌كلابوونه‌وه‌ى دۆسيه‌كانيان ئاماده بن.