موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئامانجیان دواخستنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن خۆیان وه‌ك به‌ره‌ی به‌رگری نیشان ده‌ده‌ن و بانگه‌شه بۆ به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌ز ده‌كات و كه‌سانی سڤیل، منداڵ و ئافره‌ت برینداركراون و شوێنه‌كانی زانست و په‌روه‌رده‌یان رووخاندووه".
له تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه: "نابێت گه‌ل رێگه بدات ئه‌و جۆره جموحۆڵانه به‌سه‌ریانه‌وه تێپه‌ڕێت".
هه‌وره‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌وان ئه‌و كاره له‌پێناو دواخستنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاساوێكیان بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك به‌ده‌ستیانه‌وه بمێنێت و چاره‌نووسی گه‌ل له‌ده‌ست ئه‌واندا بمێنێته‌وه، كه له‌راستیدا، ئه‌گه‌ر داگیركاران بوونیان نه‌بێت ئه‌وانیش هیچ بوونێكیان نابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئامانجیان ئه‌وه‌یه، به‌و كاره كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ئێمه له ده‌رخستنی ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و به شێوازێكی نێوده‌ڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی یاسادا".
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا سه‌در نووسیویه‌تی: "بژی گه‌ل.. كپبوون بۆ ده‌نگه‌كانی توندوتیژی، كه گه‌ل و وڵاتیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ناسه‌قامگیری ئه‌منییان كردووه‌ته‌وه".
H.B