دهۆک ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا دەکات
K24- هه‌ولێر:
بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه هاتنی شه‌پۆلی چواره‌می ئه‌و په‌تایه‌ی راگه‌یاند.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین کە هۆکارێکە بۆ رێگەگرتن لەو ڤایرۆسە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە شێوەیەکی باش پێشوازی لێدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدا دهۆک یەکەم پارێزگابوو لە هەرێمی کوردستان کە حاڵەتی ئۆمیکرۆنی تێدا تۆمارکرا.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
ده‌شڵێت: "پێویستە رێككارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین رێككار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.