بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دوو كەس دەستگیركران

"یه‌كێكیان ته‌قه‌ی كردووه‌"
دوو تۆمه‌تباره‌كه‌
دوو تۆمه‌تباره‌كه‌

K24- سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "پۆلیسی دوكان كەسێكیان دەستگیركرد بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە و دوای پشكنین دەركەوتووە بەكارهێنەرە، لە ئێستادا (ف. م. ع ) راگیراوە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: " پۆلیسی به‌كره‌جۆ تۆمەتبارێكیان لەسەر دۆسیەی تەقەكردن دەستگیركرد، دوای لێكۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا كراو، دوای پشكنین دەركەوت بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە لە جۆری حەشیش و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك لەو ماددەیە".