هه‌ولێر... دوو كه‌س به تۆمه‌تی ئاژاوەگێڕی دەستگیر کران
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات دوو تۆمه‌تبار خه‌ریكی ئاژاوه‌گێڕی بوون، ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه: "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع) بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: " لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 21ـی چەک، راگیران.