رووسیا: پێویسته ئه‌زموونی هه‌ولێر بگوازرێته‌وه بۆ سووریا
K24- هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه خۆشه‌وی محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 تێیدا ئاماده‌بوو، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رۆڵی كورد له سه‌قامگیریی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی: "ئه‌مه پرسێكی هه‌ستیار و ئاڵۆزه و به درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه مێژووییانه‌ی دوایی، گرنگی خۆیان سه‌لماندووه و ئێمه‌ش پابه‌ندین به به‌ره‌وپێشبردن و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به په‌یوه‌ندیی مێژوویی دایده‌نێین و كۆمپانیاكانیشمان له‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن، ئێمه پشتگیری له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت هاوكارانمان له‌و وڵاته له ئاسایش و ئاشته‌واییدا بژین، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانی و بواری ته‌كنیكی و سیاسیدایه".
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریاش، لاڤرۆڤ گوتی: "پرسی كورد به یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م دانوستانه‌كان داده‌نرێت و له لیژنه‌ی ده‌ستووریشدا نوێنه‌ری كورد هه‌ن، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كورد ناكه‌ن، هه‌رچی ئه‌وانه‌شن كه له ده‌ره‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دان، به‌شێكیان لایه‌نگیری ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی دیكه‌یان لایه‌نگیری توركیا ده‌كه‌ن. كاتێك تره‌مپ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌نگاوی به‌ره‌و دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نا. دوای گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاش، به‌رده‌وامییان به‌و هه‌نگاوه نه‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویسته به‌رپرسانی كورد دیدگایه‌كی دوورمه‌ودایان هه‌بێت، گومانیش له‌وه‌دا نییه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، جێگه‌ی داخێكی زۆره كه له‌م دواییانه ئه‌مه‌ریكا گرنگیی ئه‌وانی له رۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌مكردوه‌ته‌وه. له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كورد به‌رده‌وامین و هه‌وڵ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بنه بنه‌مای ژیان بۆ كوردانی سووریا، حكومه‌تی سووریاش تاڕاده‌یه‌ك پارێزگاره له‌باره‌ی ئه‌و پرسه و له‌بیری نه‌كردووه كه كورد له قۆناغه‌كانی رابردوودا رێبازێكی به‌رهه‌ڵستكاری به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنا. به‌دڵنیاییشه‌وه دیپلۆماسیه‌ت رۆڵی له باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له داهاتوودا ده‌بێت".
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌زموونی هه‌ولێر له عێراق رۆڵی له چاره‌سه‌ریدا ده‌بێت، به‌ر له دوو ساڵ سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدام كرد، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه كوردییه‌كانی عێراق و سووریا له په‌یوه‌ندیدا بووم، من له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویسته ئه‌و ئه‌زموونه بگوازرێته‌وه بۆ سووریا".
هه‌رچی تایبه‌ت به دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه پرسێكه په‌یوه‌ندی به گه‌لی عێراقه‌وه هه‌یه و ره‌گه‌زێكی هاوبه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش ئاسایشه له ناوچه‌ی كه‌نداو و ناوچه‌كه به گشتی، ئێمه وای بۆ ده‌چین، ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سووریا و عێراق بكه‌ن به به‌ره‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران و تیبینی بوونی هێزی بیانیش له ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "رووسیا و هێزه‌كانی رێكخراوی په‌یمانی ئاسایشی گشتی له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی كازاخستان هێزه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه، دواتر به‌په‌له واشنتن داوای روونكردنه‌وه‌ی كرد، كه بۆچی كازاخستان داوای یارمه‌تیی له‌و هێزانه كردووه؟ رووسیا دوای وشه‌ی "سوپاس" له كازاخستان ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا ده‌كشێته‌وه؟ په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای داوه.. بۆیه باسی ئه‌وه‌م كرد، تاوه‌كو وێنه‌یه‌كی روونتر بێته به‌رچاومان، من دڵنیام كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق دۆخی سیاسی سه‌قامگیر ده‌كات. واشنتن هه‌میشه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رووسیا به‌رده‌وام نه‌بن و چه‌ك له رووسیا نه‌كڕن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌كه‌ن، كه من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه ره‌فتارێكی پێچه‌وانه و هه‌ڵه‌یه".
H.B