بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئاسمانی بەلەد دەکرێتە ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکوری شاری بەغدا، کە هێزی ئاسمانی سوپای عێراقی تێدایە.
میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردووە، کە تا ئێستا زەرەر و زیانی ئەو هێرشە درۆنییە نەزاندراوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکان، بڵندگۆی بنکەکە داگیرسێنراوە و ئاگریش لە بەشێکی بنکەکە بینراوە.
بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌دی سه‌ربازی، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه له عێراق، 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا دووره. له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه. له دوای ساڵی 2003 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدابووه، به‌ڵام دواتر راده‌ستی سوپای عێراق كراوه‌ته‌وه.