پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد
K24 - ههولێر:
پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومهر گوڵ، ئهمڕۆ شهممه (15ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2022) له نهخۆشخانهیهكی شاری سلێمانی بههۆی نهخۆشییهوه كۆچی دوایی كرد.
ئەکادیمیستی کورد، پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومهر گوڵ، چهندین توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوە و کتێبی دانسقەیە.
ماوەیەک ڕاگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بووە. لێپرسراوی لیژنەی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی بووە لە کۆلیژی یاسا و رامیاری زانکۆی کەرکووك، سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرا بووە لە زانکۆکان.
مارف عومهر گوڵ، خاوەنی چەندین شیعر و شیعری لیریک و گۆرانییە. ههندێك لە گۆرانیبێژانی کورد، شیعرەکانیان کردووە بە گۆرانی لەوانە، عەدنان کەریم، پەیمان عومەر.
پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، ساڵی 1956 لەگوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار و خاوەن قەڵەم دیار لەدایکبووە.. دواتر ماڵیان دەچێتە کەرکووک لەوێ دەخرێتە بەر خوێندن و پاشان قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەتوویی تەواو دەکات و لە کۆلیژی یاسا لە بەغدا وەردەگیرێت.
چهند وێستگهیهكی پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ
- شوێن و ساڵی لە دایک بوون: گوندی هەشەزینی، سەنگاو، چەمچەماڵ، /1956
- باری خێزانی: خێزاندارە و کوڕ و کچێکی هەیە
- یەکەم دامەزراندنی فەرمی: 1983 / فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی
- یەکەم دامەزراندنی زانکۆ: 1999 کۆلێجی یاسا/ زانکۆی سلێمانی
- ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغداد) بووە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە
- لەهەشتاکاندا چەند ساڵێک بووهته پێشمهرگه
- راگری کۆلێجی یاسا و رامیاری بووه لە زانکۆی سلێمانی
- پلەی زانستی: پڕۆفیسۆر
- پسپۆڕی: یاسای گشتی نێودەوڵەتی
بەکالریۆس: زانکۆی بەغداد، کۆلێژی یاسا، 1982
ماجستیر: زانکۆی کییڤ، ئۆکرانیا، 1990
- ناونیشانی نامەی ماجستیر: ئامرازە یاساییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا
دکتۆرا: زانکۆی کییڤ، ئۆکرانیا، 1995
- ناونیشانی نامەی دکتۆرا: کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدا
کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی:
1. جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا (کتێب).
2. کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد (کتێب).
3. پێوەندیی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە (کتێب).
4.ب ارودۆخی کورد لە چەند بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتاندا (کتێب).
5. پێکهاتنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی بە یاسای ناوخۆی دەوڵەتەوە (لێکۆڵینەوە بەزمانی کوردی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (5/2001).
6. تیۆری ئاسایشی هاوبەش و رێکخستنی نێودەوڵەتی (لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (11/2003).