سه‌ڵاح مۆنیكا ئازاد كراوه؟

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی سكاڵایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، سه‌ڵاح مۆنیكا، ئه‌و كه‌سه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی خه‌ڵكی له‌ناو ئاو رزگار ده‌كرد، ده‌ستگیركرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سه‌رپێچیكردن و شكاندنی هێماكانی هاتووچۆ و شاردنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه.
دوای ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاح مۆنیكا،ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه، ئازاد كرا بێت، به‌ڵام كوڕه‌ی به كوردستان24ی راگه‌یاند، تا ئێستا ئازاد نه‌كراوه و هێشتا به بڕیاری دادوه‌ر له زیندانه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، كاتێك به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ چه‌ند رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ولێر په‌كیكه‌وت، له‌وكاته‌دا سه‌ڵاح مۆنیكا، به‌هانای خه‌ڵكه‌وه هات و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش كاتی به‌هاناوه‌چوونه‌كه‌ی تۆمار كردووه.
ئه‌و پیاوه له لایڤێكی فه‌یسووكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له به‌یانییه‌كه‌یه‌وه به شێره سپی، ناوی ئه‌و ئۆتۆمبێله لاندکرۆزه‌یه‌تی، كه بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی به‌كاریهێناوه، ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك ده‌رده‌هێنت، كه له ئاوه‌كه گیریانخواردبووه، باسی له‌وه‌ش كردووه، له هه‌ر جێگه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێك گیریخواردووه، به‌هانایانه‌وه ده‌چم.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه به شێره سپی خه‌ریكی ده‌رهێنانی ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك بووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌ڵاح مۆنیكا له‌كاتی كشانه‌وه بۆ دواوه، به‌سه‌ر هێمایه‌كی هاتووچۆ ده‌كه‌وێت، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر، کەسێک بەناوی (سه‌ڵاح مۆنيكا)، کە خاوەنی ئوتومبێلێکی تایبەتە لە جۆری لاندکرۆز دەستگیرکرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی سەرپێچی بووە، کە بەیانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو لەکاتی کۆبوونەوەی ئاو لەهەندێک لە شەقامەکانی هەولێر ئەنجامی دابوون، کە ئەوانیش تێکشکاندنی هێماکانی هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی و شکاندن و شێواندنی شۆستەکان لەهەندێک شوێن، کە بەسەرکەوتن و شکاندنەکەش تەنیا بۆنیشاندانی هێزی ئۆتۆمبێلەکەی بووە، وه‌ك هاتووچۆی هه‌ولێر باسی ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌ڵاح مۆنیكا دەستکاری تابلۆی ئوتومبێلەکەشی کردووە و بەشێکی شاردووه‌تەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دەستکاری ئاکاری ئوتومبێلەکەی کردووە، بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار، کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، دەستگیرکردنەکەی جگە لەو تاوان و سەرپێچیانە، هیچی دیكه‌ی بەدواوە نەبووە، پەیوەندی بەیارمەتیدانی خەڵکەوە نەبووە لەکاتی لافاوەکە، چونکە هیچ کات حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کەسێک دەستگیرناکەن لەسەر یارمەتیدانی خەڵک، بەڵكو دەستخۆشیشی لێدەکەن.
روونیشكرده‌وه، سەبارەت بەهەموو ئه‌و سەرپێچییانه‌ی ئەنجامدراون، بەڵگەی ڤیدیۆیی و دۆکیۆمێنت هەیە، کە هەندێکی لەلایەن کەسی خۆیەوە بڵاوکراونەتەوە.