ئه‌و 10 یوتیوبه‌ره له ساڵی 2021 زۆرترین قازانجیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سه به‌ناوبانگه‌كانی پێگه‌ی یوتیوب له ساڵی 2021 به‌هۆی كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ندێكیان ده‌ستكه‌وه‌كانیان له ساڵانی رابردوو به‌راورد كردووه، كه زۆر زیادی كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "فۆربه‌س"ی ئه‌مه‌ریكی، له ساڵی 2021 یوتیوب 2.3 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌بووه، رێژه‌ی بینین رۆژانه له هه‌ر كاتژمێرێكیشدا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار كاتژمێر، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و 10 یوتیوبه‌ره 300 ملیۆن دۆلاریان ته‌نیا له ساڵی رابردوو ده‌ستكه‌وتووه.
گۆڤاره‌كه قازانج و ده‌ستكه‌وتی ماددی ئه‌و یوتیوبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه زۆرترین پاره‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌م 10 یوتیوبه‌ره‌ش له ریزبه‌نده‌كه له سه‌ره‌وه‌ن و زۆرترین قازانجیان كردووه:
1- MrBeast میسته‌ر بێست، كه جیمی دۆناڵدسن (ته‌مه‌ن 23 ساڵ) خاوه‌نیه‌تی، له ساڵی 2021 زۆرترین پاره‌ی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یوتیوبه‌ركان وه‌رگرتووه، جیمی له رێگه‌ی ڤیدیۆكانی، زیاتر له 10 ملیار كاتژمێر بینه‌ری هه‌بووه و خاوه‌نی 88.1 ملیۆن هاوبه‌شه، بۆیه 54 ملیۆن دۆلار قازانجی هه‌بووه.
گرنگترین ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی "مسته‌ر بێست" قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه، زنجیره‌ی "سكویت گه‌یم" بووه، كه 202 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
2- Jake Paul جیك پۆڵ (ته‌مه‌ن 24 ساڵ) توانیویه 45 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی ساڵی رابردوو به‌هۆی كه‌ناڵه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه.
3- Markiplier ماركیپله‌ر (ته‌مه‌ن 28 ساڵ) 38 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه، كه له‌بواری دروستكردنی لۆگۆی بازرگانی سه‌ركه‌وتوو كاری كردووه.
4- Rhett and Link ریت و لینك، دوو گه‌نجی ئه‌مه‌یكین، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی گرته‌ی كۆمیدیاوه، كه زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی چێشتلێنان قسه ده‌كه‌ن، توانیویانه 30 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستبهێنن.
5- Unspeakable ئینسپیكابڵ، ئه‌و گه‌نجه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنڕاكێش یاری "ماینكرافت" له كه‌ناڵی یوتیوبه‌كه‌ی ده‌كات، بۆیه 28.5 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.
6- Nastya ناستیا، منداڵێكی ته‌مه‌ن (7) ساڵه‌ی رووسییه، له كه‌ناڵه‌كه‌ی 90 ملیۆن هاوبه‌شی هه‌یه، له رێگه‌ی خستنه‌ڕووی ئامرازه‌كانی یاریكردن، 28 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.
7- Ryan Kaji ریان كاژی، به‌ناوبانگترین كه‌سه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یارییه‌كان به جیهان، له ساڵی رابردوو قازانجه‌كه‌ی له یوتیوب كه‌می كردووه، بۆیه بۆ ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دابه‌زی و بووه خاوه‌نی 27 ملیۆن دۆلار.
8- Dude Perfect دود پێرفێكت، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی یوتیوب ژماره‌یه‌ك گه‌نج بابه‌تی سه‌رنجڕاكێشی تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له ساڵی 2021دا قازانجه‌كه‌یان گه‌یشتووته 20 ملیۆن دۆلار.
9- Logan Paul لۆگان پۆڵ، یاریزانی بۆكسینگ له ساڵی رابردوو 18 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه.
10- پرۆستۆن ئارسمێنت، له كه‌ناڵه‌كه‌یدا بابه‌تی درووستكردن و بنیاتنانی كه‌ره‌سته‌ی جیاواز به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی بڵاوده‌كاته‌وه، كه لاسایی یاری "مایكرفت ده‌كاته‌وه، به ساڵی 2021 16 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه.