"هه‌فته‌ی داهاتوو 200 ملیاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر"

"خه‌ریكه‌ رێكاره‌كانی بانكی ته‌واو ده‌بن"
هه‌فته‌ی داهاتوو 200 ملیاره‌كه‌ ده‌گات
هه‌فته‌ی داهاتوو 200 ملیاره‌كه‌ ده‌گات

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر هێڵین، تاوه‌كو رێكاره‌كانی ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مووچه‌ی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 11ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاری خه‌رجكردنی 200 ملیاری مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2021 دا.

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا روونیكرده‌وه‌، "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و گه‌نجینه‌ و بانكه‌كان ته‌واو ده‌بن، پێشبینی ده‌كه‌م هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر حیسابی هه‌رێمی كوردستان".

به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ كه‌ له‌مانگی حوزه‌یرانی 2021 ئیمزای له‌سه‌ر كرا، مانگانه‌ بڕی 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مووچه‌ به‌كار بهێنرێت.‌