بومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند

بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر بوو
بومەلەرزە
بومەلەرزە

K24 - هەولێر:

ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلەی رێختەر پاریزگای ورمێی هەژاند.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "volcano discovery"، ئەمڕۆ 15ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر و بە قوڵی 6 کیلۆمەتر لە دووری 60 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای پارێزگای ورمێ تۆمار کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە لە خاڵی سنووری سێرۆ لە نزیک تورکیا هەستی پێکراوە.

H.H