ههولێر دوو خاڵی لهدهستدا بهڵام ریكۆردێكی تۆمار كرد
یانەی کەرخ زنجیرە سەرکەوتنەکانی هەولێری راگرت و یانەکەی پایتەخت دوای چوار سەرکەوتنی لەسەر یەک دوو خاڵی دیکەی لەدەست دا، دوای ئەوەی لە گەڕی نۆزدەمی خولی نایابی عێراق رووبەڕوو بوونەوە و یارییەکەش بە یەکسان بوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە یارییەکی دیکەشدا نەورۆز لە یاریگای خۆی بە هەمان ئەنجام لەگەڵ نەفتی بەسڕه یەکسان بوو.
ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه، 15 جهنیوهری 2022، یانهی ههولێر له شاری بهغدا لهسهر یاریگهی ئهحمهد رازی بووه میوانی یانهی كهرخ.
هەولێر بە سەرکردایەتی نزار مەحرووس بە ئامانجی پێنجەمین سەرکەوتنی لەسەریەک و شەشەمینی ئەم وەرزە ململانێی کەرخی کرد.
لە 34ـهمین یاریی مێژووی نێوانیان هەولێر چاوی لە تۆڵەی شکستەکەی ساڵی رابردوو و دوایین یاریی بەرامبەر کەرخ بوو ئەو کاتەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە ئەم یانەیە دۆڕا.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکە، هەردوو یانە مەترسییەکی ئەوتۆیان نەخستە سەر گۆڵی یەکتر و لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر سەرکەوتوو نەبوون، ئەم نیوەیە بە ئەنجامێکی سپی بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە دەستپێکی نیوەی دووەمیش هەردوولا هێندە مەترسیدار نەبوون و هێندە دەرفەتی گۆڵکردنیان نەڕەخساند و هەوڵیاندا بە تۆپە جێگیرەکان گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن.
دوای 10 خولەک راهێنەری یانەی کەرخ چەند گۆڕانکارییەکی کرد بە هیوای تۆمارکردنی یەکەمین گۆڵی یارییەکە، بەڵام هەردوولا کەمترین مەترسیان لەسەر گۆڵی یەکتر دروست کرد.
ماتیۆس جولیانی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی یانەی هەولێر کە بە شێوەی یەدەگ بەشداریکرد، لە یەکەمین یاریدا چهندانجار ههوڵی دا، بهڵام ئامانجی گۆڵكردنی نهپێكا.
یانەی کەرخیش چەند جارێک خۆی لە گۆڵی میوانەکەی نزیک کردەوە، بەڵام هەوڵەکانی بێ سوود بوون.
دواجار یارییەکەی بە یەکسان بوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، کەرخ زنجیرە سەرکەوتنەکانی هەولێری لەگەڵ نزار مەحرووس راگرت و کوڕانی قەڵاومنارە دوای چوار سەرکەوتنی لەسەریەک دوو خاڵیان لەدەستدا و خاوەنی 21 خاڵە، لە بەرامبەردا کەرخ یازدەمین یارییە لەم وەرزە یەکسان دەبێت و خاوەنی 17 خاڵە.
یانهی ههولێر یهكهمین یانهیه له دوایین 5 یاریی ئهم وهرزه 3 كلین شیتی تۆمار كردووه.