هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ژمارەیەکی کەمی هێزەکانمان لە عێراق ماون

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هیچ راوێژکارکیان لە بنکەی سەربازی بەلەد نییە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمساڵ 82 ئۆپەراسیۆنی لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمساڵ 82 ئۆپەراسیۆنی لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە

K24 - هەولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هیچ راوێژکارکیان لە بنکەی سەربازی بەلەد نییە و ژمارەیەکی کەمی هێزەکانیان لە عێراق ماون.

لە راگەیەندراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە ژمارەیەکی کەمی هێزەکانیان لە عێراق ماون و هێزەکانی عێراق توانای بەرگریکردن لە دامەزراوەکانیان هەیە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکان دەستدرێژییە بۆ سەر گەلی عێراق.

لە ساڵی 2014 دوای هێرشی داعش، کە زیاتر لە نیوەی خاکی عێراق کەوتە دەستی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، لەسەر داواکاری عکومەتی عێراق هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دأبە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان بۆ شەڕی دژبە داعش لە چەند بنکەیەکی سەربازی عێراق جێگیربوون و لەمناوەی ئەو ظچەند ساڵەدا لە بەشێکی زۆری ئۆپەراسیۆنەکاندا لە رووخاندنی ویلایەتی داعش لە موسڵ و ناوچەکانی دیکە بەشدار بوون.

دوای ئەوەی لایەنە شیعەکان لە پەرلەمانی عێراق فشارەکانیان بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق چڕ کردەوە و دواجار توانیان یاساکە بەبێ دەنگی کورد تێپەڕێنن و بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن، 31ی کانوونی یەکەم/یەنایری 2021 هێزە شەڕكەرەکانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق کشانەوە و تەنها راوێژکار و راهێنەرەکانیان لە هەردوو سەربازگەی هەریر و عەین ئەسەد ماونەتەوە.