ڤیدیۆ.. ئاسکێک راوچییەك بریندار دەکات

ببینە چۆن راوچیەکە دەدات بە زەویدا
راوچیەکە بە چەکەوە چاوەڕێی ئاسکەکە دەکات
راوچیەکە بە چەکەوە چاوەڕێی ئاسکەکە دەکات

K24 - هەولێر:

راوچییەکی پۆڵەندی لە گەشتێکیدا بۆ راوکردنی ئاژەڵی کێوی، لەلایەن ئاسکێکەوە بریندار دەکرێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئاسکەکە لەناو گژوگیایەکی چردا بە راکردن بەرەو رووی راوچییەکە دەڕوات و خۆی پێدا دەکێشێت و چاوی بریندار دەکات.

لیسزیک کامینیسکی، راوچیە پۆڵەندیەکە لە دارستانەکانی نزیک شاری چێلم لە رۆژهەڵاتی پۆڵەندا بووە سەرقاڵی راو بووە کاتێک رووداوەکە روویداوە.

دواتر راوچییەکە وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە کە لەسەر زەویەکە کەوتووە و خوێن لە چاوی دەڕژێت.

H.H