لەبارەی بڕانی بەشێک لە کارەبای پارێزگای سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

لە ھەوڵی گێڕانەوەی کارەبای نیشتیمانین
شۆرتی کارەبا لە وێستگەی کارەبای دوکان
شۆرتی کارەبا لە وێستگەی کارەبای دوکان

 K24 - هەولێر:

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ 15ـی کانوونی دووەمی 2022 شۆرتێکی گەورەی کارەبایی لە وێستگەی کارەبای دوکان بووە ھۆی بڕانی کارەبا لەو ناوچانەی کارەبا لە وێستگەی کارۆئاوی دوکان وەردەگرن بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان رایگەیاند، ھیچ مەترسیەک لەسەر وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان نییە ئەو رووناکیە زۆرەی لە ئاسمانی ناوچەکە بینراوە دڵەراوکێی لە سەنتەری قەزای دوکان و ھەندێک لە دانیشتوانی ناحیەی پیرەمەگرون و خەلەکان و ناوچەکە دروست کردوە، تەنھا شۆرتێک بووە لە ھێڵی پەستان بەرزی ١٣٢ کی ڤی وە.

لە راگەیەندراوەکە ئەوە روونکراوەتەوە، کە ئێستادا کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان لە ھەوڵی گێڕانەوەی کارەبای نیشتیمانین.

H.H