پۆستی سەرۆک کۆمار یەکێتی بۆ سێ بەرە دابەش دەکات

K24 - هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌رده‌وامه، تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌كیش له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، یه‌كێتی به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا دابه‌شبووه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحن، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌تیف ره‌شیدیان پێ په‌سه‌نده، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كاندیده‌كه و ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێكی دیكه كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیش رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له‌و پۆسته گرنگانه‌ی نێو حكومه‌تی داهاتووی عێراق كرا، به‌تایبه‌ت پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید نه‌كرا، هه‌وڵیش ده‌درێت ئه‌و پۆسته له‌ده‌ستی كورد بمێنێته‌وه.
تا ئێستا یەکێتی نەیتوانیوە تاکە کاندیدێک بۆ پۆستەکە یەکلا بکاتەوە، کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەو حزبە بۆ ئەوەبوو کاندیدێک دەستنیشان بکات بەڵام پێناچێت یەکلابووبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە پارتی دیموکراتی کوردستانیش کاندیدی خۆی هەیە بۆ ئەو پۆستە و بەهۆی هاوپەیمانێتی لەگەڵ کوتلە گەورەکانی ناو پەرلەمان دەرچوونی کاندیدی پارتی مسۆگەرە، ئەگەر ئەو کاندیدانەی ئێستا هەن بچنە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ناو پەرلەمان.
بە گوێرەی عورفی سیاسی پۆستی سەرۆك کۆمار وەك پۆستێکی سیادی، ئەگەرچی دەسەڵاتەکانی تەشریفین بەڵام پشکی کوردە، لە بەرامبەریشدا پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ سووننەیە.