6 یانەی دیکەی شەوانە داخران

داخستنی یانەکانی شەوانە بەردەوامی هەیە
6 یانەی سەوانە داخران
6 یانەی سەوانە داخران

k24 - هەولێر:

ئەمشەو 15ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی لە پارێزگای هەولێر بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، 6 یانەی دیکەی شەوانە داخران.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، "لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندنین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، 6 یانەی دیکەی شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەند لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر".

جێگەی باسە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی رێگەگرتن لەدیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و روونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و رێنمایەکانی پارێزگای هەولێر، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شوێن داخراون و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.

 

H.H