چۆن رێگری لە پیربوون دەکەیت؟

چی شتێک یارمەتیدەرە لە گەنجی مانەوە؟
دواخستنی پیری
دواخستنی پیری

K24 - هەولێر:

مرۆڤ لە مێژە هەوڵ دەدات دەرمانێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پیری دوابخات و بۆ هەتاهەتایە بە گەنجی بمێنێتەوە. بەڵام پیری چیە، وە ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکجاری بدۆزرێتەوە، ئایا هیچ رێگەیەك هەیە بۆ یارمەتیدان لە دواخستنی؟

لە بابەتێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، پۆلینا لوسیڤا، زانای زیندەزانی و نووسەری کتێبی "پێچەوانەی میلی کاتژمێر، پیری چییە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت" لەبارەی پیری و دەرمانی رێگری کردن لە پیری وەڵامی جەند پرسیارێکی دایەوە.

ئەو زانایە پێشنیاری ئەوە دەکات، ئەگەر پیری بە گۆڕانی گەردیلە ناوەکییەکان بپێوین (بۆ نموونە گۆڕینی دی ئێن ئەی)، دەبینین کە مرۆڤ لە کاتی لەدایکبوونیەوە بەرەو پیری دەڕوات، چونکە خانەکان پاشتر دەست بە دابەشکردن و گۆڕان دەکەن.

پۆلینا ئاماەی بەوەشدا، چەند نەخۆشییەك کە پەیوەندیان بە تەمەنەوە هەیە، دەناسرێنەوە و دەکرێت جەستە بۆ بەرگری کردن لێیان ئامادە بکرێت، ئەمەش بە راهێنانی گونجاو و خۆراکی تەندروست دەتوانرێت پیریی وەک نەخۆشییەک دوابخات و تەمەنی لاوێتی درێژتر بکات.

ئەو پزیشکە گوتیشی: "تا ئێستا دەرمانێک نییە کە رێگریت بکات لە پیر بوون، بۆیە مرۆڤ پێویستە ئاگاداری جەستەی خۆی بێت و بە پارێزراوی بیهێڵێتەوە، زانایان هیوای دۆزینەوەی دەرمانێکی لەو جۆرەیان لەدەست نەداوە و ئێستا چەند زانیاریەک لەبەردەستە".