گوندی خرائب جه‌بر له میحوه‌ری مه‌خمور كۆنترۆڵكرا
K24 – هه‌ولێر:
رائید ئه‌مین شیخانی ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی سوپای عێراق،به (كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاند،هێزه‌كانی سوپای عێرقی توانیویانه گوندی (خرائب جبر) له میحوه‌ری مه‌خمور كونترۆڵ بكه‌ن و چه‌كدارانی داعش له‌وناوچه‌یه ده‌ربكه‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ڕووبه‌رێكی فراوانیان له‌و ده‌ڤه‌ره كۆنترۆڵكردووه و له‌و هێرشه‌دا ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراوون و ته‌رمه‌كانیان له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه و بن دار و په‌ردووی خانووه خاپور كراوه‌كاندا كه‌وتووه،به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ژماره‌ی چه‌كداره كوژراوه‌كانی داعشی له شه‌ڕه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند،كه ژماره‌یان 25 كه‌سه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه و له شه‌وی ڕابردووه‌وه به چڕی مۆڵگه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر زه‌ویش هێزه‌كانی لیوای (91) كه له كورده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ولێر پێكهاتووه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له هێرشه‌كه‌دا ده‌بینن.
داعش له گوندی نه‌سره‌وه به چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو هێرشیان كردووه و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كان ته‌قێنراونه‌ته‌وه
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان گوندی حاجی عه‌لی و شرگات كه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه كۆنترۆڵ كراوه.
له كاتژمێر 5 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ وه، هێزه‌كانی سوپای عێراقی له میحوه‌ری مه‌خموور هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش و به ئاراسته‌ی گوندی (خرائب جبر) و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی حاجی عه‌لی ده‌ستیپێكردووه و فیرقه‌ی (15) و لیواكانی (91) و (72) و (37) ی زرێپۆش له هێرشه‌كه‌دا به‌شدارن.