ئه‌مه‌ریكا.. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی په‌رستگایه‌ك شكستی هێنا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
تیرۆریستێك توانی 10 كاتژمێر رووبه‌ڕووی پۆلیس و ئێف بی ئای و هێزه‌كانی SWAT بێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 4 كه‌سی له‌ناو په‌رستگایه‌كی جوله‌كه‌كان له شاری دالاس-ی ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو.
ئێواره‌ی دره‌نگانی دوێنێ (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022)، توانرا ئه‌و 4 ده‌ستبه‌سه‌ره له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی ته‌كساس-ه‌وه ئازادبكرێن، كه كه‌سێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی بیس ئیسرائیل له كۆلیڤیل-ی دالاس ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوون و دوای به‌رگرییكردنیش به‌پێی تویتێكی "گریگ ئابوت"، حاكمی ویلایه‌تی ته‌كساس، كاتژمێر 9:45ی شه‌و، رفێنه‌ره‌كه‌ش كوژراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێف بی ئای، كه به ئه‌ی بی ئی نیوز-ی راگه‌یاندووه، رفێنه‌ره‌كه له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و 4 كه‌سه، داوای ئازادكردنی (عافیه سدیقی) كردووه، كه ده‌ستگیركراوێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه و ساڵی 2010 به سزای 85 ساڵ زیندانی له گرتووخانه‌ی مانهاتن زیندانی به‌سه‌ردا درا، به‌تۆمه‌تی كوشتنی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دوو ساڵ به‌ر له سزادانی.
عافیه سدیقی، به ره‌گه‌ز پاكستانی، زانای زانستی كۆئه‌ندامی ده‌ماره و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زانكۆی براندیز له والسام -ی ماساچوستس و په‌یمانگای ماساچوستس بۆ ته‌كنۆلۆژیا خوێندوویه‌تی.
عافیه له دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، سه‌رنجی به‌رپرسانی یاسایی ئه‌مه‌ریكای راكێشا بۆ لای خۆی و به‌پێی وه‌سفی ئێف بی ئای و وه‌زاره‌تی داد سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه.
له‌ساڵی 2008 له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌وڵی كاری تیرۆریستی داوه، له ژووری لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فغانستان كه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌بوونه، په‌لاماری ده‌مانچه‌ی ئه‌فسه‌رێك ده‌دات و دواتر به‌و ده‌مانچه‌یه چه‌ند ئه‌فسه‌رێك ده‌كوژێت و بریندار ده‌كات.
به‌ڵام مروه ئه‌لبه‌یالی، پارێزه‌ری عافیه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، دوای رووداوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه تیرۆریسته به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڕێی عافیه نییه.
ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-ئیسلامی (CAIR)كه گرووپێكی كه‌سانی موسڵمانن له ئه‌مه‌ریكا و به‌رگری له موسڵمان ده‌كه‌ن، ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سه‌یان كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، "دواهه‌مین هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگایه‌كی جوله‌كه‌كان، كه له كاتی رێوره‌سمێكدا بوون، كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌یه".
مایكل میلله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆلیڤیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، دره‌نگانی شه‌وی 15ی كانوونی دووه‌م، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئازادكراوه‌كان ئاشكرا بكات، به رۆژنامه‌نووسانی وت: "كاتژمێر 10:41ی به‌یانی ته‌له‌فۆنیان بۆ كراوه، كه كه‌سێكی چه‌ك به‌ده‌ست، ده‌ستی به‌سه‌ر په‌رستگاكه‌دا گرتووه و چوار كه‌سیشی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه".
به‌پێی قسه‌كانی میلله‌ر، به درێژایی دوێنێ له رێككه‌وتن و په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ رفێنه‌ره‌كه، تا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه ئازادبكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و داوایه‌كی قورسی هه‌بووه، كه له توانای ئه‌واندا نه‌بووه.
میلله‌ر وتیشی: "سه‌ره‌تا یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئازاد كرد، به‌ڵام 3 كه‌سی دیكه‌یان مابوون، به‌ناچاری كاتژمێر 9ی شه‌و هێزه‌كانی سوات و ئێف بی ئای هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر په‌رستگاكه و ئه‌وانیش ئازادكران و له‌دوای به‌رگریكردن، رفێنه‌ركه‌ش كوژرا".