بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد

K24 – هەولێر
کەشناسی رایگەیاند، بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا بەفربارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و هەندێک قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە.
لە راگەیەندراوی کەشناسی ئاماژە بەوەکراوە، لە چیاى زاوا لە دهۆک و چیاى سفین بەفر باریووە ئاستى بەفرى تۆمارکراو، هەروەها یاخسەمەر 2 سم بەفرىووە، لە شارۆچکەی سیدەکان 5سم بەفر، دینارتە 4سم بەفر باریوە".
راشیگەیاند: "کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات لە تەواوى ناوچەکەمان".