لەسەر رێگەپێدان بە جۆرە پۆستێک رەخنە لە فەیسبووک دەگیرێت

لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمجۆرە پۆستانە خەڵکی فریوو دەدرێن  
فەیسبووک
فەیسبووک

K24 - هەولێر:

سەنتەری راگەیاندنی دیجیتاڵی، لەسەر رێگەدان بە پۆستکردنی ئەو بابەتانەی بازاڕگەڕی بۆ سیحر و جادوو دەکەن رەخنە لە فەیسبووک دەگرێت.

سەنتەری راگەیاندنی دیجیتاڵی گوتی: "دەیان پۆستی ریکلامی سیحر و جادوو لەسەر فەیسبووک و ئینستاگرام تۆمار کراون، لە کاتێکدا ئەم پۆستانە تەنها فێڵکردنە لە خەڵکی کە لەلایەن چەند کەسێکە بەناوی دکتۆر و شێخ و رۆحانی و چەند ناوێکی دیکەوە بە بانگەشەکردن بۆ شتی ناعەقڵانی خەڵکی فریو دەدەن".

ئەو سەنتەرە باسی لەوەشکرد، بوونی ئەو پەیج و پێگانەی ئەم بابەتانە بڵاودەکەنەوە، لە کاتێکدایە کە ستانداردەکانی فەیسبووک خۆی رێگە لە بوونی ئەو پەیج و هەژمارانە دەگرن کە فێڵ لە خەڵکی دەکەن، بۆیە بوونی ئەم پەیج و بڵاوکرانە لە بنچینەدا، پێچەوانەی یاساکانی فەیسبووک.   

سەنتەری راگەیاندنی دیجیتاڵی داوا لە فەیسبووک دەکات پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی پەسەندکردنی ریکلامەکانی لە عێراق بکات.

H.H