زیاتر لە 5 هەزار پلەدار و کارمەندی پێشمەرگە پلەیان بەرزدەکرێتەوە

بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگه پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر

K24 - هەولێر:

5787 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان بە فەرمانێکی وەزاری پلەیان بەرز دەکرێتەوە.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، 5787 پلەدار و پێشمەرگە کە سەربە دیوانی وەزارەت و لیواکانن بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.

بڕیارەکە بە پشتبەستن بە ماددەی 14 لە سیستەمی ژمارە 6ـی ساڵی 2011 لە پەیڕەوی (نیزامی) راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007لەگەڵ رێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان  دراوە.

ناو ئەو کەسانەی پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە بەسەر دوو لیستدا دابەش دەبن، ئەوانیش:

- لیستی یەکەم ناوی 5553ـی پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت

- لیستی دووەم ناوی 334 پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت.

فەرمانی وەزاری تایبەت بە پلە بەرزکردنەوە
فەرمانی وەزاری تایبەت بە پلە بەرزکردنەوە