زاخۆ دوایین یاریی له قۆناخی یهكهمی خولی نایابی عێراق ئهنجام دا
یانهی زاخۆ لە دوایین یاریی خۆی لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێراق لە یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانی میوانداری نەفتی میسانی کرد.
ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، 16 جهنیوهری 2022، یانهی زاخۆ له نێو یاریگهی خۆی میوانداریی یانهی نهفتی میسانی كرد، هەردوو یانە بە ئامانجی دەستپێشخەری و کردنەوەی دەرگای گۆڵی یارییەکە بە نۆرە هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر، کێبرکێیەکی بەهێز لە پێناو تۆمارکردنی یەکەمین گۆڵی یارییەکە، زاخۆ و نەفتی میسان بە نۆرە گۆڵی یەکتریان دەکردە ئامانج.
مەترسیدارترین هێرشی یارییەکە دوای نیو کاتژمێر بووە بەشی کوڕانی خابوو، ئەیاد نزیک بوو سورپۆشەکان بە گۆڵی یەکەم پێشبخات.
زاخۆ باشتر و مەترسیدارتر بوو، دەرفەتێکی دیکهی بۆ رەخسا و سوودی لێ نەبینی، عەلا خەلیلی گۆڵپارێز بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر سەرکەوتوو نەبوون، نیوەی یەکەم بە یەکسان بوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
له نیوەی دووهم هەردوو یانە بە یەک ئامانج گەڕانەوە سەر لاکێشەی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، ئەمیش تۆمارکردنی یەکەمین گۆڵی یارییەکەیە. سەرەڕای ساردی کەشوهەوا، بەڵام هاندەرانی زاخۆ بە گەرمی هانی یانەکەیان دا و چاویان لە سێ خاڵی یارییەکە بوو.
محەمەد جەواد دوای 22 خولەک لە دەستپێکی نیوەی دووەم بە شووتێك هەوڵی گۆڵیدا و تۆپەکە بەسەر ستوونی گۆڵ تێپەڕی.
عەباس ماجد وەڵامی هێرشەکەی زاخۆی دایەوە و دەرفەتی گۆڵی بۆ نەفتی میسان رەخساند، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکا.
دواتر عەمار لە رێگەی لێدانێكی راستەوخۆ هەڕەشەی لە گۆڵی زاخۆ کرد و عیماد عیسای گۆڵپارێز بە نایاب بەرپەرچی دایەوە.
لۆکاس سانتۆسی پیشەگەری بهرازیلی زاخۆ لە هێرشێكدا دەرفەتی هەبوو زاخۆ لە یارییەکە پێشبخات و شووتەکەی بۆ دەرەوەبوو.
دەرفەتێکی دیکەی لوکاس بە لێدانێکی مەقەسی. بەڵام ئەمجارەش هیچ لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ناونیشانی کۆتایی یارییەکە بووە یەکسان بوونی زاخۆ و نەفتی میسان بەبێ گۆڵ و کوڕانی خابوور بۆ جاری نۆیەم لەم وەرزە یەکسان بوون و 30 خاڵیان کۆکردوەتەوە و نەفتی میسانیش پێنجەمین یارییە یەکسان دەبێت و بووە خاوەنی 23 خاڵ.