سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

دوایین گۆڕانکارییه‌كانی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێ کران

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارك برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێك کردەوە، کە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی کۆچبەران کرا و ئاماژە بە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا درا، بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و رێگریکردن لە کۆچکردن بە رێگەی نایاسایی.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازیی له‌ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد
سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازیی له‌ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ عێراق

كاتی سه‌ردانی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كاتی سه‌ردانی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان