مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ نووری مالیكی ده‌كات

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبه‌كه‌ی هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نووری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نووری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی کانوونی دووەمی 2022) لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز نووری مالیکی

ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی؛

بەبۆنەی سەرکەوتنی 18مین کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

H.B