ورده‌كارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای چه‌ند كاتژمێری داهاتوو
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تیه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی پێشبینییه‌كانی بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای كاتژمێره‌كانی داهاتووی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، رێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم و عێراق نزمتر ده‌بنه‌وه.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، سادق عه‌تییه نووسیویه‌تی: "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و تا به‌یانی سبه‌ی به‌فر و باران ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار، به‌غدا، بابل، واست و ناوچه جیاوازه‌كانی دیكه بگرێته‌وه و نمه بارانیش پارێزگاكانی دیوانییه، میسان و رۆژئاوای نه‌جه‌ف بگرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای به‌یانیش، عه‌تییه پێشبینیی كردووه، "بارانبارین پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركووك، رۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا، زیقار، سه‌ماوه و ناوچه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست، واست، به‌غدا و دواتریش بۆ شه‌و پارێزگای به‌سره بگرێته‌وه".
كه‌شناسه عێراقییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "شه‌وی داهاتوو كۆتایی به ناسه‌قامگیری ره‌وشه‌كه دێت و بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك سلێمانی، دیاله و رۆژهه‌ڵاتی واست به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌وره‌ها عه‌تییه هۆشداریی دا، "پێشبینی بارانی به‌لێزمه له سلێمانی، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین و رۆژهه‌ڵاتی دیاله ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌شوهه‌وایه‌كی به‌فراوی به‌رزاییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك و ئه‌وپه‌ڕی باكووری مووسڵ و كه‌ركووك، كه 600 تا 800 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزترن، به‌فربارین ده‌یانگرێته‌وه".
هه‌وره‌ها پێشبینیی كرد، ئه‌مشه‌و له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك و رۆژئاوای ئه‌نبار و باكوور و باكووری رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ته‌رزه ببارێت.
هۆشداریشی دایه شۆفێران، كه به‌هۆی دروستبوونی ته‌مومژ ئه‌مشه‌و مه‌ودای بینین له سنووری پارێزگای سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش سادق عه‌تییه نووسیویه‌تی: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مشه‌و دابه‌زینێكی به‌رچاو له پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان، رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای عێراق تۆمار بكرێت و بۆ به‌یانی ئه‌و دابه‌زینه‌ی پله‌كانی گه‌رما سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه".
پله‌كانی گه‌رمای ئێستای سه‌نته‌ری پارێزگاكان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بن:
H.B