لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پشووە

بەهۆی بەفربارینەوە
دیمەنێکی بەفرباریژن لە هەڵەبجە - 17/1/2022
دیمەنێکی بەفرباریژن لە هەڵەبجە - 17/1/2022

K24 – هەڵەبجە

بەهۆی بەفربارینەوە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی راگەیەندرا.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ ئەمڕۆ دووشەممە 17/1/2022، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشووی فەرمی دەبێت.

هاوکات پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە".

سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە کوردستان24ی گوت: "بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی دروستبووە، لەبەر ئەوە بۆ سەلامەتی قوتابیان و هاووڵاتییان ئەمڕۆ لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرایە پشوو".