بووكێك له شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی میسری له پارێزگای جیزه، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له شه‌وی بووكێنی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنمان بۆ ئه‌و شوقه‌یه‌ی تێیدا نیشته‌جێ بووین، بووك چووه‌ته گه‌رماو و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "یه‌وم ئه‌لسابع"، بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ره‌م له مردنی ئافره‌تێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش دوای پشكنین و لێكۆڵینه‌وه، هۆكاری مردنی ئه‌و بووكه تازه‌یه‌یان بۆ خنكان به گازی گه‌رماوه‌كه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
به‌ڵام زاواكه، "ئیسلام" به رۆژنامه‌ی "میسری ئه‌لیه‌وم"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پۆلیس باسی ده‌كات، راست نییه و ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بووایه، ئێمه ده‌مانزانی، هیچ دزه‌كردنێك گاز نه‌بووه، به‌ڵكو بووك "هاجه‌ر" به هاوسه‌رگیرییه‌كه زۆر دڵخۆش بووه، بۆیه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئیسلام وه‌كو ئه‌ندازیار ماوه‌ی 7 ساڵه له دوبه‌ی كار ده‌كات، 5 ساڵیشه له‌گه‌ڵ هاجه‌ر ده‌ستگیرانداره، له 3ی ئه‌م مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قاهیره، به‌بێ ئه‌وه‌ی هاجه‌ر ئاگادار بكاته‌وه، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر چاوه‌ڕێی كردم تا هاتمه‌وه و به‌یه‌كگه‌یشتین، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هاوسه‌رگیریمان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه زۆری دڵی خۆشبووه، دوای لێكردم ماوه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌مان كاتژمێرێكی دیكه‌ش درێژ بكه‌مه‌وه، ئه‌و رۆژه بڕوای نه‌ده‌كرد هاوسه‌رگیرمان كردووه.
زاوا له‌باره‌ی مردنی بووك ئاشكرای كرد، دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریمان، گه‌ڕاینه‌وه شوقه‌كه‌مان، هاجه‌ر چووه گه‌رماو، ماوه‌ی 35 خوله‌كی پێچوو و هه‌ر نه‌هاته ده‌ره‌وه، له ده‌رگام دا، نه‌یكرده‌وه و ده‌نگیشی نه‌بوو، بۆیه چوومه گه‌رماوه‌كه، بینیم له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و بوراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و كاته‌ی بردمه نه‌خۆشخانه، له ژیاندا بوو و هه‌ناسه‌ی ده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن خنكاوه، یان به گاز مردووه، نه‌خێر ئه‌و له دڵخۆشیدا گیانی سپارد.