"حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستكاری مووچه ناكات"
K24 - هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌م له چاكسازییه‌كانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه ناكات.
جوتیار عادل له کۆڕبەندی "کشتوکاڵ داهاتوومانە"، گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له چاكسازی و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، ئامانجی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ش، هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، تا داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكه‌ین و له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه، بیكه‌نه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی داهات.
گوتیشی: كۆڕبه‌نده‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگ له نێوان هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردن رابگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خاكێكی به‌پیتی هه‌یه و ده‌توانێت به‌رهه‌می زیاتر بنێرێته‌وه ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی ره‌خساندووه، به تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا، كاری زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل روونیكرده‌وه، هه‌نگاوی باش نراوه و ئامانجیش له چاكسازی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسایه، به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری سندوقی خانه‌نشینی دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه چاكسازی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، به‌ڵام له مووچه‌كه نا، ده‌ستكاری مووچه ناكه‌ین، به‌ڵكو چاكسازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێت، كه مووچه وه‌رده‌گرن و كار ناكه‌ن، بندیوارن.
سه‌باره‌ت به 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام رێكاره ته‌كنیكییه‌كانی ته‌واو نه‌بووه، هیوادارین له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌شێكی له رێگه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندییه‌وه بگات.
له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆناش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لیژنه‌ی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵكو ده‌بێت هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و ماسك ببه‌ستن و ڤاكسینی كۆرۆناش وه‌ربگرن.