توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی ڤاكسینی كۆرۆنا و ماوه‌ی دووگیانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیشكی خستووته‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئافره‌تانی دووگیان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ر له‌دایكبوونی كۆرپه‌كانیان تووشی كۆرۆنا ببن و پێشتر ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتبێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی "ئوشه‌ر" له زانكۆی "ئیندبره" ئه‌نجام دراوه و له گۆڤاری "نیچه‌ر میدیسن" بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن، ئافره‌تانی دووگیان خۆیان و كۆرپه‌ی ناو سكیان تووشی مه‌ترسی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كار نه‌هێنابێت، كه مه‌ترسییه‌كه دووبه‌رابه‌ر ده‌بێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، تووشبوونی ئافره‌تانی دووگیان به كۆرۆنا به‌ر له دایكبوونی كۆرپه‌كه‌یان، له دایكبوونی پێشوه‌خته رووده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه منداڵه‌كه گیان له‌ده‌ستبدات.
ئاژانسی هه‌واڵی "ی‌و بی ئای" به‌شێكی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كردووه، ئافره‌تانی دووگیانی دوای تووشبوونیان له كۆرۆنا، ره‌نگه دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان، مه‌ترسی مردنی كۆرپه‌كه‌یان زیاتر ببێت.
توێژینه‌وه‌كه به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه، كه رێژه‌ی مردنی كۆرپه له سكی دایكیان چوار ئه‌وه‌نده زیاتر له‌نێوان ئه‌و ئافره‌ته دووگیانانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێناوه، ئه‌وان زیاتریش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره بۆ به‌شی چاودێری چڕ بگوازرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر تووشی كۆرۆنا بن.
زیاتر له 87 هه‌زار ئافره‌ت له توێژینه‌وه‌كه به‌شدارییان پێكراوه، كه له نێوان مانگی دیسه‌مبه‌ری 2020 و ئۆكتۆبه‌ری 2021دا دووگیان بوون، ده‌ركه‌وتووه، له كۆی یه‌ك هه‌زار منداڵی له‌دایك بوون، كه دایكه‌كانیان ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێناوه و تووشی كۆرۆنا بوون، 22.6 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌رزه به‌راورد به رێژه‌ی ئاسایی، كه 5.6 منداڵ له كۆی یه‌ك هه‌زار منداڵ دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ش 16.6% تۆماركراوه، كه رێژه‌ی مامناوه‌ند 8% بووه، كه بۆ هه‌ر هه‌زار منداڵێك له‌كاتی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته هه‌ژمارده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێگه‌یشتووه، ئافره‌تانی دووگیان كه تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له چاودێری چڕ بخه‌وێنرێن، به‌راورد به‌و ئافره‌ته دووگیانیانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.