ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە
K24 - هەولێر:
هاتوچۆی سلێمانی ناوی ئەو رێگایانەی بڵاوکردەوە کە هاتوچۆ تێیاندا مەترسیدارە و هەندێکیان بەبەرست کراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنداوێکدا، ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەش و هەوا، ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتووچۆ تیایاندا مەترسیدارە:
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئۆتۆمبێلەکانیان دەرنەکەن.